دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان تاووتوێ‌ دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە تاووتوێكردنی پرسی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران ‌و هاووڵاتیانی كەمدەرامەت ‌و بڕیارە بەمزوانە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 5/10/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد، كە تایبەت بوو بە تاووتوێكردنی پرۆژەی دروستكردنی بیست هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانی كەمدەرامەتی هەرێمی كوردستان.
بڕیاری دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان، لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی ‌و بەگوێرەی پلانەكەش، پارێزگای سلێمانی بەپێی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم، (٥٢٠٠) یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ دیاریكراوە.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبونی بەڕێزان خاتوو (لەیلا عومەر) سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ( وەبەرهێنان، شارەوانییەكان، ئاوەدانكردنەوە و ڕێگاوبان و نیشتەجێكردن، ئامار، خانووبەرەی یەك و دوو، نەخشەدانانی ئاوەدانی) ‌و كاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانی و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی هونەریی تایبەت بەو پرۆژەیە بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن بەشداربوانەوە بەوردیی ڕێكار و پێشنیاز و هەنگاوەكان خرانەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe