308 پارچە زەوی بەسەر خانەوادەی شەهیداندا دابەشکرا

پارێزگای سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 4-8-2016 لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی و بەچاودێری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان محمود حاجی ساڵەح و بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حزبی کەسوکاری شەهیدان 308 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا
محمود حاجی ساڵەح وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆئەو مەبەستە سازکرابوو ڕایگەیاند
ئەمڕۆ 308 پارچە زەویمان دابەشکرد بەسەر کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر کە رووبەری هەر پارچە زەویەکیان 150 مەتر دوجایە و دەکەوێتە ناوچەی کانی گۆمە لەسلێمانی
هەروەها رایگەیاند
پێشوتر لەلایەن حکومەتەوە سلفەش دەدرا بە کەسوکاری شەهیدان، بۆ ئەوەی زەویەکانیان بکەن بە خانوو و تێدا نیشتەجێبن، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین ئەوە بکەین
وتیشی‌:ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌بێ جیاوازی‌ به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ سه‌نگه‌ری‌ سه‌رجه‌م حزبه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت