راپرسییەكی گرنگ لە وەزارەتی ناوخۆوە

پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی باشتركردنی رەوشی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان ‌و كەمكردنەوەی رووداوەكان، فۆرمێكی راپرسی رادەگەیەنێت، كە بەكارهێنانی مۆبایل لە كاتی شۆفێریكردن و بەستنی پشتێنی سەلامەتی لەخۆ دەگرێت.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، فۆرمەكە بەشێوەی ئۆنلاینە ‌و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بە ئامانجی باشتركردنی سیستمی هاتوچۆ ‌و چارەسەركردنی كێشەكان، بەشداریی لە پڕكردنەوەی فۆرمەكەدا بكرێت، كە چەند پرسیارێكی ئاسان لەخۆ دەگرێت ‌و بە پشتبەستن بە توێژینەوەی زانستی، لە داهاتوودا كار لەسەر ئەنجامەكانی دەكرێت.
هەر هاووڵاتیییەك دەتوانێت بۆ یەك جار بەشداریی راپرسیی ‌و پڕكردنەوەی فۆرمەكە بكات و لە ماوەی كەمتر لە دوو خولەكدا دەتوانێت وەڵامەكان بداتەوە، بۆ بەشداریكردن لە پڕكردنەوەی فۆرمەكەدا، دەتوانن كلیك لەم لینكە بكەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf6kQ-AQ_2lbIRpeG5Yv4Yq7F032VxJ6h5Yarjz5o785Dhxig/viewform
وەزارەتی ناوخۆ داواشی كردووە، هەر كەسێك بەشداریی پڕكردنەوەی فۆرمەكە دەكات، بە دروستی وەڵام بداتەوە ‌و دوور بێت لە میزاج.
ئەمەی خوارەوە دەقی داواكارییەكەی وەزارەتی ناوخۆیە:
هاووڵاتی بەڕێز:
تكایە تەنیا ئەگەر شوفێری دەكەیت، ئینجا ئەم پرسیارانە وەڵام بدەوە.
تكایە با وەڵامەكانت دروست و ڕاست بن، چونكە ئەمە دەبێتە داتایەك بۆ پاراستنی خۆمان و كەس و كارمان لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ.
تكایە ئەم ڕاپرسینە بۆ شوفێرەكانی نزیك و برادەرت ڕەوانە بكە بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشداری بكەن.
تێبینی: وەڵامەكانتان نازانرێت و تەنیا بەمەبەستی باشتركردنی هاتوچۆ و كەمبوونەوەی قوربانیان بەكاردەهێندرێت. بۆیە تكایە تەنیا یەك جار وەڵام بدەرەوە و با وەڵامەكانیشت ڕاست و واقیعی بن.
لە گەڵ ڕێزدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe