سەوزكردنی شاخی گۆیژە بەردەوامە

پارێزگای سلێمانی

پرۆژەی سەوزكردنی بەشێكی دیكە لە شاخی گۆیژە لەسەر ڕوبەری چل دۆنم زەوی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: سەوزكردنی گۆیژە ئەركێكی نیشتیمانییە.
رۆژی یەكشەممە 23/10/2022، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو رێكخراوی (CDO) و (CECVI)  كۆبوەوە و باس لە میكانیزم و دیاریكردنی شوێنی چاندنی نەمامەكان  و چۆنیەتیی جێبەجێكردنی پرۆژەی (سەوزكرنی شاخی گۆیژە لەسەر روبەری چل دۆنم زەوی) كرا، كە بە هەوڵی هەردوو رێكخراوەكە پێیناوەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
قائیمقامی سلێمانی بە گرنگییەوە باسی لە هەماهەنگیی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەرتی حكومی كرد و رایگەیاند، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوشانی كەرتی حكومی و كەرتی تایبەت رۆڵی بەرچاویان هەبوە لە سەوزكردنی شاخی گۆیژەدا ‌و جێدەستیان دیار بووە.
پاڵپشتیی تەواویشی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دوپاتكردەوە و وتی: سەوزكردنی گۆیژە ئەركێكی نیشتیمانییە و هەستكردنە بە پەرپرسیارێتی، لەڕووی ژینگەییشەوە خزمەتێكی گەورە دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی، تێچووی پرۆژەی سەوزكردنی بەشێك لە شاخی گۆیژە، لەلایەن رێكخراوی خۆبەخشی ئیتاڵی  (AICS)یەوە دابین دەكرێت و لەلایەن هەردوو رێكخراوی (CDO) و (CECVI)ەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe