كاركردن لە پرۆژەیەكی گرنگ دەست پێدەكات

پارێزگای سلێمانی

پرۆژەی ئەندەرپاسی (فاروق مەلا مستەفا) كە دەكەوێتە باكوری شاری سلێمانی ‌و سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، كاركردن تێیدا دەست پێدەكات، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانیش دەڵێت: پرۆژەكە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سلێمانی.
رۆژی یەكشەممە 6/11/2022 كاركردن لە پرۆژەی ئەندەرپاسی فاروق مەلا مستەفا دەستی پێكرد ‌و بڕیارە لە ماوەی ساڵێكدا تەواو بكرێت، كە لەلایەن شارەوانیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
تێچووی پرۆژەكە بریتییە لە (7.301.016.791) حەوت ملیار و سێسەد ‌و یەك ملیۆن ‌و شانزدە هەزار و حەوتسەد ‌و نەوەد و یەك دیناری عێراقی ‌و گرووپی كۆمپانیاكانی فاروق جێبەجێی دەكات، كاتی دەستبەكاربوون رۆژی 6/11/2022 ‌و بڕیارە رۆژی 5/11/2023 تەواو بكرێت.
 خاتوو لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، لە كاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكەدا، ئاماژەی بەوەدا، پرۆژەكە رۆڵی زۆری دەبێت لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر شەقامی مەلیك مەحمود ‌و دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی سلێمانی.
بە وتەی زەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، تەواوكردنی ئەندەرپاسەكە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی  (U-turn)ی سەر شەقامی مەلیك مەحمود، نزیك شاری پزیشكیی فاروق و ئاسانكردنی هاتوچۆ لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودەوە بۆ  گەڕەكەكانی كازیوە و ئیبراهیم ئەحمەد و هیوا و پەری و رێگەدان بە (U-turn) لەسەر شەقامەكە بە ئاستی جیاواز.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov