کێشەی ئاو لە سلێمانی چارەسەر دەبێت

پارێزگای سلێمانی
کێشەی ئاو لە سلێمانی چارەسەر دەبێت
بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ 6-8-2016 لە دیوانی پارێزگای سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و لیز گراند جێگری نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق واژۆی گرێبەستێکیان کرد بۆ صیانە کردنی تۆری ئاوی سلێمانی - دوکان
لە پاش واژۆکردنی گرێبەستەکەیان لیز گراند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند
لەسەر داواکاری د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی ھاتوینەتە سلێمانی، چونکە داوای ھاوکاریی بەپەلەی کرد بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاو لە پارێزگای سلێمانی و ئێمەش لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی ئەو پرۆژەیە جێبەجێ دەكەین، بۆ ئەوەی شاری سلێمانی گرفتی كەم ئاوی نەبێت
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند
کۆی ئەو پارەیەی نەتەوەیەکگرتوەکان پێشکەشی سلێمانی دەکەن بڕەکەی 450 ھەزار دۆلارە و 435 هەزار دۆلاری بۆ تۆڕی ئاوی دوکانی یەکە و 15 هەزار دۆلارەکەی تریشی بۆ مەوادی پاکژکەرەوەی ئاوە و ماوەی چاککردنەوەی پڕۆژەکەش 100 ڕۆژ دەخایەنێت