سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەكەوێتە كار

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. سامی جلال) ڕاوێژكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عەمید ( عومەر نامق) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی (بە وەكالەت)، بەشی مۆڵەتپێدانی شۆفێریی بە سیستمی نوێ‌ كردەوە.
لە مەراسیمێكدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی بەش و هۆبەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ‌و راگەیاندنكاران سازدرا، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر بە شێوەیەكی رەسمی پرۆژەی سیستمی نوێی مۆڵەتپێدانی شۆفێریی لە پارێزگای سلێمانی كردەوە.
بەگوێرەی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی، (شیلان عوسمان مەجید ) بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت رایگەیاندوە،  رۆژی 27/10/2022 سیستەمەكە بەشێوەیەكی ئەزموونی كاری پێكراوە و سەركەوتوو بووە و هیچ گرفتێكی نەبووە، بۆیە  رۆژی دووشەممە 14/11/2022 بەشێوەیەكی رەسمی خراوەتەكار، وتووشیەتی: رۆژانە دەتوانرێت 320 بۆ 340 مۆڵەتی شۆفێری بە هەموو جۆرەكانییەوە مامەڵەكانیان ڕایی بكرێت.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە بەرپرس و كارمەندانی هاتووچۆ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەركەكانیاندا، داواشی كرد، بەباشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتیان بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov