پەرژینی بكە بە درەخت

پارێزگای سلێمانی

لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی بەرفراوان بە دروشمی (پەرژینی بكە بە درەخت) بەڕێوەدەچێت،  كە ئامانج لێی زیادكردنی رووبەری سەوزایی ‌و پاراستنی ژینگەیە.
كاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 15/11/2022، لە پێناو زیاتر سەوزكردنی كوردستان و زیادكردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە، هەڵمەتی نیشتمانیی  سەرتاسەری چاندن و دابینكردنی  (یەك ملیۆن) دەستی پێكرد.
هەڵمەتەكە بەبێ بەرامبەر بەڕێوەدەچێت لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بە هەماهەنگیی پارێزگاری پارێزگاكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و رێكخراوی مێرگ و دامودەزگاگانی حكومەتی هەرێم و جوتیاران.
لە پارێزگای سلێمانی هەڵمەتەكە لە دوو شوێنی جیاواز دەستی پێكرد، شوێنی یەكەم ناوچەی كێلەسپی لە نزیك تاسڵوجە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی و بە چاودێریی پارێزگار بەڕێوەدەچێت، شوێنی دووەم لە بناری شاخی گۆیژە، كە لەلایەن قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە پارێزگا ‌و ئیدارەكانی دیكەش لە هەمان كاتدا هەڵمەتەكە دەستی پێكردووە و بڕیارە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscrib