پارێزگای سلێمانی هاوخەمیی بۆ دهۆك دەردەبڕێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی هاوخەمی بۆ پارێزگای دهۆك دەردەبڕێت بەهۆی رووداوی تەقینەوەی غاز كە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی، پارێزگاریش ئامادەیی  دەردەبڕێت بۆ هەموو جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەك.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەهۆی رووداوەكەی شەوی رابردووی پارێزگای دهۆك، بروسكەیەكی هاوخەمی ئاراستەی پارێزگای دهۆك دەكات، كە بەهۆی تەقینەوەی تانكی غازەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 33 كەسیش بریندار بوون.
پارێزگاری سلێمانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی بۆ ئەو كارەساتە، پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەی ئەو كەسانە دەكات كە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو كارەساتەوە ماتەمینی رادەگەیەنن و وەك پارێزگای سلێمانی ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاریی و هەماهەنگییەكن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov