بیست وڵات له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا به‌شدارن

پارێزگای سلێمانی

 لەچواره‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ كتێب، بیست وڵاتی جیهان به‌ دوو ملیۆن سه‌رچاوه‌ی جیا بۆ ئه‌م ساڵ به‌شداريیانكردووه‌، كه‌ 170 ناوه‌ند و كتێبخانه‌ و ڕێكخراوی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كلتوری تییدا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كردووه‌.

پێشانگاكه‌ له‌ رۆژی 17/11/2022 كراوەتەوه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام دەبێت، هه‌ر له‌ڕۆژی كردنه‌وه‌ی پیشانگاوه‌ ، خوێندكاران و خوێنه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ردانیان كردووه‌  ، سودیان له‌ سه‌رچاوه‌كان و شێوازی داشكاندنه‌كانیان بینیوه‌،

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ چه‌ندین كۆڕ و سیمینار به‌ڕێوه‌چوون، له‌ هه‌مان كاتدا بازاڕێكی تایبه‌ت بۆ خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ ئاماده‌كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردان ده‌كه‌ن سود له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ربگرن، كه‌ هه‌رزانتر له‌ بازاڕ ده‌ست ده‌كه‌ون .