لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و و شاره‌وانی سلیمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ لابردنی زیاده‌ڕه‌وی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕی شاری سلێمانی له یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و زیاده‌ڕه‌وییانه لابران، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕ و ڕێگری كردن له‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر موڵكه گشتی و گرفتیان له به‌رده‌م هاووڵاتیان دروست كردووه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی و تیمه‌كانی به‌شی زیاده‌ره‌وی و خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلیمانی به هاوكاری هێزه‌كانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلیمانی هه‌لمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ ڕێكخستنه‌وه و لابردنی زیادهڕوییهكانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ڕێكخست و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كاسبكار‌و دوكاندارانه كرا كه زیاده‌ڕه‌وییان كردۆته سه‌ر موڵكی گشتی و شه‌قام و شۆستهكانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگهیاندههڵمهتهكهیان به ئامانجی دووباره ڕێكخستنه‌وه و لابردنی هه‌موو ئه‌وه زیادهرهوییانه یه كه له لایه‌ن كاسبكارانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی و سه‌رباری ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی نا شارستانیان به بازاڕ‌و شوینه گشتیه‌كان به‌خشیوه ، هاوكات گرفتی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م هاووڵاتیاندا دروست كردووه ،ووتیشی به پێ ی هه‌موو زیاده‌ڕه‌وییه‌ك كه بكرێته سه‌ر موڵكی گشتی سه‌رپێچیه و ئه‌ركی دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كانی حكومه‌ته كه مافی هاوولاتیان بپارێزێت و ڕێگه به هیچ جۆره زیاده‌ڕه‌وییه‌ك نه‌دا.