ئەنجامی داهێنانی گەنجانی ڕاهێنراو رادەگەیەنرێت

پارێزگای سلێمانی

لە مەراسیمێكدا ئەنجامی كۆتایی داهێنانی گەنجانی راهێنراو رادەگەیەنرێت، پارێزگاری سلێمانیش پرۆژەكە بە هەنگاوێكی باش لەقەڵەم دەدات لە پێناو خزمەتكردنی گەنجان.
ڕۆژی چوارشەممە 23/11/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگری كونسوڵیی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی فەرمانگای پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگای ڕێكخراوە ناحكومییەكان و ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی و بەڕێوەبەری كارگەی كولتور، بەشدارییكرد لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی داهێنانی گەنجانی ڕاهێنراو لە پرۆژەكانی ڕێكخراوی ماڵی داهێنانی سولی.
جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە وتەیەكدا هاوخەمیی و پرسەی ڕەسمیی وڵاتەكەی بۆ قوربانیانی كارەساتەكانی چەند ڕۆژی رابردووی سلێمانی و دهۆك و كۆچی دوایی باوكی پارێزگاری سلێمانی دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان خستەڕوو.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارێزگای سلێمانیی پێشكەشكردن و پشتیوانیی پارێزگاشی بۆ ئەو پڕۆژانە دووپات كردەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر هیواشی خواست هەموان دوربن لە نەخۆشیی و ناخۆشیی.
پرۆژەی داهێنانی گەنجانی راهێنراو، پرۆژەیەكی ناحكومییە كە لەلایەن رێكخراوی (جی ئای زێد)ی وڵاتی ئەڵمانیاوە پشتیوانیی دەكرێت، بە ئامانجی بەهێزكردنی تواناكانی گەنجان و زیادكردنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov