بەرنامەی پەرەپێدانی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، هەوڵ دەدات لە رێگەی وڵاتانی بەخشەرەوە، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بكات.
ڕۆژی یەكشەممە 27/11/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە بەڕێز (عادل ئەللامی) نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان، كە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق سەردانی پارێزگاری سلێمانی كردبوو.
لە دیدارێكدا نوێنەری رێكخراوی (بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان UNDP) پرسە و ماتەمینیی خۆیی بۆ كۆچی باوكی پارێزگاری سلێمانی دەربڕییو داوایكرد پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك لە پرۆژە خزمەتگوزارییە پێویستەكان، پێشكەشی ڕێكخراوی UNDP بكات، بۆ ئەوەی بەڕێزیان لە ڕێی وڵاتە بەخشەرەكانەوە، بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكەن.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیی بۆ دەربڕین و سوپاسی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانی كرد، لە بەرامبەر هاوكاریی و هەماهەنگییەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/