لە ‌حەوت مانگدا سێسەد هەزار مەتر دووجا قیر كراوە

پارێزگای سلێمانی

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەماوەی 7 مانگی ئەمساڵداو لەسەرەتای مانگی ئایارەوە تائێستا لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی چاكسازی و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی ئەنجامدراو (300.000) م2 قیركراوە. سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت:  لەماوەی (٧) مانگدا  ٣٠٠.٠٠٠م٢ قیرکراوە، لەسنووری شارەوانیی سلێمانی، لەسەرەتای  مانگی (ئایار)وە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی  هەڵمەتی چاکسازی و نۆ ژەنکردنەوەی بۆ شەقام و کۆڵانەکانی ناو شاری سلێمانی ئەنجامداو هەڵمەتەکە لە (١\٥\٢٠٢٢ تا ٢٩\١١\٢٠٢٢) بەردەوام بوو، دەشڵێت: ئەم هەڵمەتانە لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی ئەنجامدراوە، کە نزیکەی  (٣٠٠،٠٠٠)م٢ قیركراوە.   ئاشکراشیکردووە، ئەوەی جێگای دەستخۆشییە  تەنها لەساڵانی  (٢٠١١و٢٠١٢) کە بوجە لەبەردەستدابوو قەیرانی دارایی نەبووە توانراوە  بگاتە ئەو ئاستەو هەوڵەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی  بەردەوامدەبێت  بۆخزمەتکردنی  شاری سلێمانی.  سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی