خەڵاتی جەمال نەبەز بۆ ساڵی 2022 درا بە كوردناسێك

پارێزگای سلێمانی

لە مەراسمێكدا خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بۆ ساڵی 2022 پێشكەش بە كوردناسێك كرا، جێگری پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی پارێزگا پیشان دەدات بۆ هاوكاریكردنی هەر هەنگاوێك كە خزمەت بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر بكات.
ڕۆژی شەممە 3/12/2022، ئەحمەد عەلی جێگری پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومیی ‌و ئەكادیمیست و روناكبیران، بەشدارییكرد لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی (قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز) بۆ ساڵی  2022، كە لەلایەن رێكخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەزەوە،  بە سپۆنسەری دەزگای كوردسات لە هۆڵی بنكەی ژین رێكخرابوو.
جێگری پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا دەستخۆشیی سازدانی مەراسیمەكەی كرد، ڕۆڵی پرۆفیسۆر جەمال نەبەزیشی لە بوارەكانی (مێژوویی، سیاسی، زمانەوانی، هزر و ڕۆشنبیری)دا بەرزنرخاند ‌و ستایشی كار و بەرهەمە بەپێز و ناوازەكانی جەمال نەبەزی كرد، پشتیوانیی پارێزگاشی پیشاندا بۆ هەموو هاوكاریی و هەماهەنگییەك، لە پێناو خزمەتكردنی ئەدەب ‌و هونەردا.
نوسەر ‌و كوردناس میشێل نێزنبێرگ لەلایەن رێكخراوی جەمال نەبەزەوە دەستنیشانكرابوو، هەتا خەڵاتی ئەمساڵی پێبدات وەكو كوردناس و كورددۆست و بەرگریكارێك لە دۆزی گەلی كورد، بۆیە لە رێوڕەسمەكەدا خەڵاتەكەی پیشكەش كرا.
جێگری پارێزگاری سلێمانی سوپاسی رێكخەرانی مەراسیمەكەی كرد، پیرۆزباییشی لە نێزنبێرگ كرد كە خەڵاتی ئەمساڵی جەمال نەبەزی بەدەستهێناوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov