مژدە بۆ خاوەن پرۆژە بچوك ‌و مامناوەندەكان

پارێزگای سلێمانی

ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كۆچ لە عێراق، هاوكارییەكی باشی دارایی پێشكەش بەو كەسانە دەكات، كە خاوەنی پرۆژەی بچوك  یاخود مامناوەندن و بەنیازن پرۆژەكانیان فراوان بكەن.
بەگوێرەی نوسراوێكی ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كۆچ (IOM) لە عێراق، كە كۆپییەكی دراوە بە وێبسایتی پارێزگای سلێمانی، لە چوارچێوەی پرۆژگرامی كاراكردنەوە ‌و بوژاندنەوەی كۆمەڵگە، ئاژانسەكە سەرلەنوێ‌ پرۆگرامی سندوقی پەرەپێدانی پرۆژەكان جێبەجێ دەكات، بۆ هاوكاریكردنی پرۆژە بچوك و مامناوەندەكان، كە خاوەنەكانیان دەیانەوێت فراوانیان بكەن ‌و پەرەیان پێبدەن.
لە نوسراوەكەدا هاتووە، ئەو پرۆژانەی كە ژمارەی كارمەندەكیان لە نێوان سێ‌ بۆ پەنجا كارمەنددایە ‌و توانای فراوانبوونیان هەیە، بەپێی مەرج و رێنماییەكان دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن ‌و هەر پرۆژەیەك دەستنیشان بكرێت و هەڵببژێردرێت، ئەوا بێبەرامبەر هاوكاریی دارایی دەكرێت لە نێوان سێ‌ بۆ سی هەزار دۆلاری ئەمریكی.
هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، تۆماركردن لە نێوان رۆژانی 7/12/2022 هەتا 29/12/2022 دەبێت لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەكە لە شاری سلێمانی، تەنها ئەو پرۆژانەش وەردەگیرێن كە ماوەی چوار ساڵ زیاترە كاریان تێدا دەكرێت، هەروەها پێویستە پرۆژەكە بكەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی ‌و خاوەنی پرۆژەكەش رەگەزنامەی عێراقی بێت، ئاژانسەكە هانی ئەو پرۆژانەش دەدات كە لەلایەن ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە خاوەندارێتیی دەكرێن، داواكاریی پێشكەش بكەن.  
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی چۆنێتیی پێشكەشكردن و وردەكاریی ئەو پرۆژانەی كە چانسی ئەوەیان هەیە هاوكارییەكە بیانگرێتەوە، لە خوارەوە ژمارەی تەلەفۆن و مەرجەكان نوسراون و دەتوانن رۆژانە لە كاتی دەوامی فەرمیدا پەیوەندی بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov