هەفتەی داهاتوو تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەرەو كۆتایی دەچن ‌و بەرپرسێكی رێگاوبانی سلێمانیش دەڵێت: هەفتەی داهاتوو تونێلەكە بەڕووی شۆفێر ‌و بارهەڵگرەكاندا دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی بڵاویكردەوە، هەنگاوەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لە كۆتایی نزیكبووەتەوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە .
بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەوە ماوەی دوو مانگە تونێلی دەربەندیخان داخراوە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی  (187) ملیۆن و (828) هەزار دیناری بۆ تەرخان كردووە و رۆژی 2/10/2022 كاركردن لە پرۆژەكەدا دەستی پێكرد و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە كاری بەردەوامی تێدا دەكرێت.
فوئاد حەمەباقی بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی بە وێبسایتی پارێزگای راگەیاند: بڕیاربوو كۆتایی ئەم هەفتەیە تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتیاندا بكرێتەوە، بەڵام پرۆسەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواكەوتووە.
وتیشی: كارەكان بەكۆتا هاتوون و تونێلەكە بە شێوەیەكی مۆدێرن  نۆژەنكراوەتەوە، كە رەچاوی سەلامەتیی هاتووچۆ ‌و روناككەرەوەی تێدا كراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov