هەڵمەتی ناشتنی 25 هەزار نەمام بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، هەڵمەتێكی نەمامناشتنیان دەستپێكردووە و لەو هەڵمەتەشدا (25.000) بیست و پێنج هەزار نەمام دەچێنرێن، لێپرسراوی باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: هەڵمەتەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی رێژەی سەوزایی لەهەموو بەڕێوەبەرایەتییەكان زیاترە.
بەختیار محەمەد سەعید لێپرسراوی باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ سایتی پارێزگای سلێمانی وتی: یاداشتێكیان پێشكەشكردووە بۆ چاندنی نەمام و لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە رەزامەندیی درا لەسەر دابینكردنی (25.000) بیست و پێنج هەزار نەمام بەبێ بەرامبەر، بۆیە دابەشیانكردوون بەسەر 43 شارەوانیی سنوری پارێزگای سلێمانی، وتیشی: هەڵمەتەكە لە سەرەتای مانگی 12 دەستیپێكردووە و ئێستا لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە.
روونیشیكردەوە، نەمامەكانیان لەنەمامگەكانی (دەربەندیخان، دوكان، بانی مەقان، سەرچنار و شازاد سائیب وەرگرتووە و هەر شارەوانییە و بەشە نەمامی خۆیی بۆ گواستراوەتەوە.
لێپرسراوی باخچەكان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانیی و نەمامگەكانی كرد كە زۆر هاوكاریان بوون، وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی ساڵانی رابردووش بەبێ بەرامبەر نزیكەی (70.000) حەفتا هەزار نەمامیان بۆ دابینكردوون.
وتیشی: ئەو هاوكارییەی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی ئێمەی گەیاند بەوەی، لەناو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رێژەی سەوزایی لە هەموویان زیاتر بێت كە دەكاتە (19%).

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov