زیاتر لە 67 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە

پارێزگای سلێمانی

بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی  گەشتوگوزاری سلێمانی، بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵی تازەی 2023دا، گەشتیارێكی زۆر ڕوویان لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتو گوزاری سلێمانیدا هاتووە (بە بۆنەی پشووەكانی سەری ساڵی (2023)ەوە، زیاتر لە 67 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە.
لە ئامارەكەدا هاتووە، لە ماوەی ڕۆژانی 25/12/2022 هەتا 3/1/2023 لە ڕێگەی بازگە و خاڵە سنورییەكان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، زیاتر لە 67 هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە پشووەكاندا، سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە، لەو ڕێژەیەش زیاتر لە (80%)ی گەشتیارەكان میوانانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون.
لە ئاماری هاتنی گەشتیاراندا بۆ سەرەتای ئەمساڵ دەركەوتووە، بەراورد بە سەری ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی هاتنی گەشتیاران زیاتر لە دوو هێندە زیادیكردووە، كە ڕێژەكەی پار ساڵ نزیكەی 30 هەزار گەشتیار بووە.
لەلایەكی دیكەوە لە سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكانی گەشتوگوزاری سلێمانیدا دەركەوتووە، لە میانی پشووەكان و ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا، میوانانی هاتوو كێشەی شوێنی حەوانەوەیان بۆ دروست نەبووە و نرخ تاڕادەیەكی باش بە جێگیریی ماوەتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov