زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ناو بازاڕ‌و شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسلوجه لاده‌برێت و ڕێگه به‌و كاسب كارانه نادرێت كه شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن كه به‌هۆی كاركردنیان له‌و شوێنانه گرفت بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دروست ده‌كه‌ن ،
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ‌و شوینه گشتیه‌كان و ڕێگری كردن له دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا و و له دواین به‌شێكی زۆر له زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ناو بازار و شه‌قامی سه‌ره‌كی گه‌ره‌كی تاسلوجه سه‌ر به شاری سلێمانی لابران و كاسب كارانیش ئاگاداركرانه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا پابه‌ند به بڕیارهكهیانهوه،
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاد له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌ی ده‌ستیان پێكردووه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و لابردنی زیادهڕهویییهكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیان .