كۆبوونەوەیەك بۆ هەماهەنگی و پشتیوانیكردنی خانمان بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیكرد لە بەڕێزان خاتوو دكتۆر خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ئەندامانی ئەنجومەنەكە. دواتر بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بەڕێوەچوو بۆ هەماهەنگیی و پشتیوانیكردنی ستراتیژو ئامانجەكانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان. بەسوپاسەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنەكەیان پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرد، لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە بوارە جیاجیاكاندا.