"كێشەكانی پێنجوێن چارەسەر دەكرێن"

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی، بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی خەڵكی ناوچەكە، بە بڕیاری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارەبای قەزاكە چاك دەكرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش، سیستمی زیرەك بۆ زامنكردنی كارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت.
دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر وتیشی: لەسەر داوای خەڵكی پێنجوێن، پشكی كارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە پشكی كارەبای پێنجوێن جیادەكرێتەوە.
جەختی لەوەشكردەوە وەك پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبن بۆ دابینكردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتیانی ناوەندی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بۆ داواكردنی مافەكانیان بەتایبەت تەزووی كارەبا و سوتەمەنی و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكە، خۆپیشاندانی مەدەنیانەیان ئەنجام داوە، وەك هەڵوێستێكیش قائیمقامی قەزاكە داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە.

 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov