كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی سلێمانیدا ئیمزا دەكات، بە ئامانجی هاوكاریی و هەماهەنگیی لە هەردوو رووی مادیی و مەعنەوییەوە.
رۆژی هەینی 20/1/2023 لە گۆشەی ئەمریكیی سلێمانی لە زانكۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و دكتۆر كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی، مەراسیمی ئیمزاكردنی پەیوەندیی و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا كە هەریەكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە حكومییەكان و بەرپرسی گۆشەی ئەمریكیی لە زانكۆی سلێمانی ئامادەی بوون، چەند وتارێك پێشكەش كران و ژمارەیەك چالاكیی جۆراوجۆریش بەڕێوەچوون.
مەبەست لە ئیمزاكردنی پەیوەندیی لێكتێگەشتنەكانی نێوان هەردوولا، بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكاران و گرنگیدانی زیاترە بە پەیوەندییەكانی نێوان كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كودستان و زانكۆی سلێمانی، بۆ ئەوەی لە ڕووی مادیی و مەعنەوییەوە هاوكاری یەكتر بن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/