توشبوانی ئۆتیزم بێبەرامبەر چارەسەر دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

بەپێی فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران، توشبوانی نەخۆشیی ئۆتیزم، لەمەودوا لەسەرجەم نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی حكومەتی هەرێم بێبەرامبەر چارەسەر دەكرێن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لە پێناو یارمەتیدانی توشبوانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە ماوەی ڕابردوودا نوسراویان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، كە تێیدا داواكراوە توشبوانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستیی تایبەت بێبەرامبەر لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەربگرن، لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی پیشانداوە.
بە پێی گشتاندنی ژمارە (11010)  لە ڕۆژی 31/7/2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، كە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە حكومییەكان كراوە، لە ڕۆژی دەرچوونی نوسراوەكەوە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكرێت، كە بریتییە لە پشكنین و چارەسەركردنی توشبوانی ئۆتیزم بێبەرامبەر لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنكە تەندوستییە حكومییەكاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov