لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی گرنگ بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەدەچێت و تایبەت دەكرێت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەپێناو چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هێنانەوەی تەرمی ئەنفالكراوان و گۆڕە بەكۆمەڵەكەمان.
ڕۆژی شەممە 28/1/2023، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، بە سەرپەرشتیی ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و بەڕێوەبەری پزیشكی دادوەریی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان، كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە هەریەكە لە بەڕێزان (سروە محەمەد و چرۆ حەمەشەریف) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری رێكخراوی نێودەوڵەتی كاروباری ونبووان و بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی عێراق ئامادەی بوون، گفتوگۆی تێروتەسەل كرا دەربارەی ئەنفالكراوان و گۆڕەبەكۆمەڵەكان و پشكنینی DNA و هێنانەوەی روفاتەكانیان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی ئاستەنگە كارگێڕی و دارایی و تەكنیكییەكانی بەردەم پرۆسەكە كرا و ڕێوشوێن و چارەسەری پێویست گیرانەبەر.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/