بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
(ئاسۆ كەمال) بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە وێبسایتی پارێزگای سلێمانیی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو نزمە پاڵەستۆیەی ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، وتیشی:"تا كۆتایی هەفتە بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ باران بەردەوامیی دەبێت و لە كاتی عەسر و ئێوارەشدا، ڕێژەی بارانبارینەكە زیاد دەكات و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامیی هەیە، كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆكەش لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە رێژەی بارانبارین بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ڕێژەی بارانبارین تا ئێستا (5، 211) ملیمەتر باریوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەكە زیاترە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/