كۆنفرانسێكی تایبەت بە ئازادیی رادەربڕین بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

كۆنفرانسێكی تایبەت بە كاركردن بۆ بەرفراوانكردنی سنورەكانی ئازادیی رادەربڕین لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش جەخت لەوە دەكاتەوە، پێویستە بە كرداریی ‌و دوور لە هەر بەریەككەوتنێك ئازادیی رادەربڕین بەرجەستە بكرێت.
ڕۆژی یەكشەممە 12/2/2023، لە هۆتێل رۆتانا كۆنفرانسی بەرە و ئایندەیەكی باشتر بۆ ئازادیی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتارانی كوردستان ‌و عێراق، بەشداریی لە كۆنفرانسەكەدا كرد.
كۆنفرانسی  بەرە و ئایندەیەكی باشتر،  كە لەلایەن ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەتەوە ڕێكخرابو، بە بەشداریی ‌و ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و حزبیی ‌و كەسایەتیی نوسەر ‌و رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین ئامار و داتا خرانەڕوو، ژمارەیەك وتار ‌و چالاكیی جۆراوجۆریش بەڕێوەچوون.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی، پشتیوانیی پارێزگای بۆ ئازادیی رادەربڕین بە كرداریی دوور لە بەریەككەوتن و ڕەتكردنەوەی یەكتر دەربڕی، جەختیشی لەوەكردەوە، ئازادیی رادەربڕین تەنها بە چەمك ‌و تیۆر فەراهەم نابێت، بەڵكو پێویستە زەمینەی لەبار بۆ جێبەجێكردنی بڕەخسێنرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov