پێداچوونەوە بۆ كاری فرۆشگەی خوێندنگەكان دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان ‌و خوێندكاران، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی ‌و بەشداریی بەرپرسانی پەیوەندیدار و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی رێكخستنەوە و بەدواداچوون بۆ كاری فرۆشگەكانی ناوەندەكانی خوێندن.  
ڕۆژی دووشەممە 13/2/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستانی كرد و بەئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیییە گشتییەكانی پەروەردە و تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و تیمی مناڵپارێزی كوردستان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد، بە ئامانجی ڕێكخستنەوە و بەدواداچوونی خواردنی فرۆشگەی خوێندنگەكان و ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بە ڕەچاوكردنی تەواوی لایەنی تەندروستییەكان.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆیەكی كراوە و خستنەڕووی چەندین زانیاریی بڕیاردرا، لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتیی تەندروستییەوە لیستی خواردنی تەندروست ئامادە بكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتیی پەروەردەوەشەوە جێبەجێ بكرێت، هەروەها یەكە كارگێڕییەكان و لیژنەكانی قائیمقامییەت و پەروەردە و تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە چاودێریی وردی پرۆسەكە بكەن، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان ‌و خوێندكاران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov