سیستمی یەك پەنجەرە بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ڕێوڕەسمێکدا بەسەرپەرشتیی بەڕێزیان وەک دەستپێشخەرییەکی نوێی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستمی یەک پەنجەرەی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاکانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی، کردەوە.

ئەم سیستمە ڕۆتین کەمدەکاتەوەو بە کاتێکی کەم ڕێکارو ئیشەکان جێبەجێدەکات و هیچ جیاکارییەک لەنێوان هاووڵاتیاندا ناهێڵێت و مامەڵەکان خێرا دەکات، بنەماکانی شەفافیەت و لێپرسینەوە کارادەکات و متمانەی هاووڵاتیان بە دامودەزگاکانی دەوڵەت زیاتر دەکات، کاتێکی زۆر بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوەو فەرمانبەرو فەرمانگاکان لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن، بنەماکانی حکومەتی هاووڵاتی و حکومەتی خزمەتگوزاریی و سەروەریی یاسا پتەو دەکات.

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی دەستپێشخەریی و هەوڵەکانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نووسینگەی بەڕێزیان و تیمە تەکنیکییەکان و پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاکانی تری کرد بۆ سەرخستنی ئەم سیستمە نیشتمانییە نوێیە.

 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov