د.ئاسۆ فەرەیدوون لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لە پێگەی تایبەتی خۆی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر و ئازاد محمد امین دەکات کە ئەمڕۆ 25/8/2016 لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکران بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا
دەقی پیرۆزباییەکەی د.ئاسۆ فەرەیدوون
بۆ بەڕێزان پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا
بەڕێزان کاک د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ، کاک ئازاد محەمەد ئەمین . بەبۆنەی دەست بەکاربوونتان لەپۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دا پڕ بەدڵ پیرۆزبایتان لێدەکەم . هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم . هەمیشە پشتیوان و پشت و پەناتان دەبین لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پارێزگای سلێمانیدا . خۆشحاڵین کەسانی وەک بەڕێزتان لەو پۆستانەوە بەو پەڕی لێپرسراویەتیەوە دەبنە خەمخۆری پارێزگاکەمان ، لەئاستی ئەرک و مەسولیەتەکاندادەبن و ئێمەش بەتەواوی توانامانەوە ئامادەی سەرخستن و سەرکەوتنتان دەبین .
براتان
ئاسۆ فەرەیدوون