لە پارێزگای سلێمانی ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز و پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە، لە رۆژانی سەرەتای بەهار و پشووەكاندا.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە (20/2/2023)، لە چەند شوێنێكی ناوشاری سلێمانی ئاگری نەورۆز بكرێتەوە و ئاهەنگ و چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەبچن، هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی هاتوچۆ و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانیش ئامادەكاریی تەواویان كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی وێبسایتی پارێزگای سلێمانی، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەكاریی تەواویان كردووە، لە ڕووی دابینكردنی ئاسایش و ئارامیی و هاتنی گەشتیاران، بەشێوەیەك كە لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان ئاسانكاریی تەواو كراوە بۆ هاتنی گەشتیاران و رەخساندنی كەشێكی گونجاوی گەشتیاریی، لە ڕووی دابینكردنی هۆتێل و چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەكان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بێجگە لە ناوشاری سلێمانی، بڕیارە ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچە جیاجیاكانی دیكەی سەر بەپارێزگاش بەڕێوەبچن و پێشوازیی لە گەشتیاران بكرێت، ئاهەنگ و چالاكییەكانیش چەند رۆژێك دەخایەنن.
تیمی فڕۆكەوانیی لە سلێمانی خراونەتە ئامادەباشی بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنیی، كەشناسیش دەڵێت: پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی نەورۆزدا، كەشوهەوا ناسەقامگیر بێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویی و گەشتیارییەكان، بۆیە هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیان و گەشتیاران.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/