پرۆژەی مەیدانی نوێی ئاژەڵان لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت

پارێزگای سلێمانی

 

بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی مەیدانی نوێی ئاژەڵان لەسلێمانی دەگوێزرێتەوەو شوێنێكی گونجاوترو باشتری بۆ دابینكراوەو لەئێستادا كاركردن لەپرۆژەكەدا دەستیپێكردووەو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوەو وتەبێژی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەش دەڵێت: كارەكانی پرۆژەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پێش وادەی خۆی تەواوبكرێت. دیلان جەزا كەریم وتەبێژی كۆمپانیای مۆرتەر كەجێبەجێكاری پرۆژەكەیە بەسایتی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: پرۆژەكە لەسەر رووبەری (80) هەشتا دۆنم زەوی لەگوندی یەخی ماڵی جێبەجێدەكرێت و ماوەی پرۆژەكە یەك ساڵەو بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە(15/3/2023)ەوە دەستمان پێكردووە، وتیشی: ئیشوكارەكانی پرۆژەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پێش وادەی دیاریكراویش تەواوبكرێت. باسی لەوەشكرد، بودجەی پرۆژەكە (10.000.000.000) دە ملیار دینارە.