لاپەڕە لە بەرامبەر ئامێردا

پارێزگای سلێمانی

سلێمانی وەكو شاری ئەدەبیی داهێنەری یونسكۆ، بەشداریی بۆنەیەكی جیهانیی دەكات، كە تایبەتە بە خوێندنەوەی كتێب ‌و هەموو كەسێك دەتوانێت بە شێوەی راستەوخۆ یاخود ئۆنلاین بەشداریی بكات.
كتێبێك هەڵبژێرە، خواردنەوەیەكی فێنك لەگەڵ خۆت بهێنەو مۆبایلەكەت بكوژێنەرەوە، بۆ خوێندنەوەیەكی شایستەی ئارامبەخش لە ژینگەیەكی دڵڕفێنی شاری سلێمانیدا.
(لاپەڕە لە بەرامبەر ئامێردا) بۆنەیەكی نێودەوڵەتییە، كە خوێنەرانی هەموو تەمەن و پاشخانێك كۆدەكاتەوە، بۆ ئەوەی چێژ لە ئەزموونی سانای خوێندنەوە وەربگرن. دەستەیەك لە شارە ئەدەبییەكانی جیهان – لەوانە شاری ئایەوا (ئەمریكا)، نۆروچ (بەریتانیا)، سلێمانی (هەرێمی كوردستان، عێراق)، دونێدین (نیوزلەندا)، لیواردن (هۆڵەندا) و تارتو (ئیستۆنیا) – بە میوانداریكردنی بۆنەیەكی تایبەت بە خۆیان، پێكەوە و لە هەمان بەرواردا، لەگەڵمان دەبن.
ئەگەر نەتتوانی بە شێوەیەكی كەسیی بەشداریمان بكەیت، شوێنێكی خوێندنەوەی دڵخوازت هەڵبژێرە – لە ماڵەوە یان شوێنێكی تر – لە هەمان كات و بەرواردا (27/5/2023)، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداریمان بكە! دڵنیابە لە گرتنی وێنەی كتێب و شوێنی خوێندنەوە دڵخوازەكەت و لە سۆشیال میدیا بە بەكارهێنانی هاشتاگی  #PageAgainsttheMachine لەگەڵمان هاوبەشی بكە.
ئەم بەرنامەیەی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسكۆ، بە هاوبەشی لەگەڵ نۆروچ شاری ئەدەبیی یونسكۆ و بوك هایڤ، لە تۆڕی شارە ئەدەبییەكانی یونسكۆدا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov