یەكەمین فێستیڤاڵی ڤێتێرنەریی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

بەبەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و پسپۆڕان و میوانی ناوخۆیی ‌و بیانی و مامۆستا و خوێندكاران، یەكەمین فێستیڤاڵی ڤێتێرنەریی زانكۆی سلێمانی لە كەمپی نوێی زانكۆكە بەڕێوەدەچێت ‌و چەندین چالاكیی جۆراوجۆریش ئەنجام دەدرێن.
ڕۆژی یەكشەممە 30/4/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و حزبی ‌و مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران و كەسایەتیی ‌و میوانانی ناوخۆ و دەرەوە، بەشدارییكرد لە یەكەمین فێستیڤاڵی ڤێتێرنەری زانكۆی سلێمانیدا، كە بە سەرپەرشتیی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ‌و لە ڕۆژی جیهانیی پزیشكیی ڤێتێرنەریدا بە چەندین چالاكیی شایستە ڕێكخراوە.
لە میانی فێستیڤاڵەكەدا، كە لە هۆڵی كۆنگرێسی كەمپی نوێی زانكۆ و حەوشەی زانكۆ بەڕێوەدەچێت، خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژی پزیشكیی ڤێتێرنەریی، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، هاوكات چەندین توێژینەوەی ڤێتێرنەریی ‌و بوارەكانی تەندروستیی ئاژەڵ و مێژووی زانستی ڤێتێرنەریی دەخرێنەڕوو.
پارێزگاری سلێمانی، بەناو پارێزگاوە دەستخۆشیی لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ رێكخەران و بەشداربوان خواست، هیواشی خواست فێستیڤاڵەكە ببێتە هۆی خزمەتكردنی زیاتر بە سلێمانی و كوردستان.   

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov