بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا (26.199) نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانی سلێمانی چارەسەریان وەرگرتووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگی نیساندا ( 20.096) منداڵ لە نەخۆشخانەی (د. جمال احمد رشید) تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون، 2.246 منداڵیش داخڵی نەخۆشخانەكە كراون، (18.793) پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 215 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 373 سۆنەر و 97 ئیكۆ و 14 هەناوبینی (نازور) ئەنجام دراون و 697 تیشكیش گیراوە.
هەر لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەكانی چاو 4.389 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاریی نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەروەها 114 نەشتەرگەریی گەورە و 224 نەشتەرگەریی بچوك ئەنجامدراون، هەروەها 2.077 پكشنینی پەستانی چاو و 500 پشكنینی ئۆ سی تی و 22 پشكنینی پانتایی بینین و 19 یاك لەیزەر و 6 پشكنینی ئارگۆن و 49 پشكنینی گلێنە ئەنجامدراون، هاوكات 1.406 پشكنینی چاویلكە و 603 سۆنەری چاو ئەنجامدراون، 120 تیشكیش گیراون و 811 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارەكە 1.714 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردوە لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/