ۆرك شۆپێكی گرنگ بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی، بەهاوبەشی لەگەڵ كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی ۆرك شۆپێكیان بە ناونیشانی رۆڵی میدیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵیی و كاریگەرییەكانی لە هۆشیاكردنەوەی كۆمەڵگە رێكخست.
ۆرك شۆپەكە ڕۆژی دووشەممە (8/5/2023) لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی كەمپی كۆلێژە تەكنیكییەكانی چوارچرا لە سلێمانی رێكخرا.
پ. ی. د. عەلی محەمەد ساڵح بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ سایتی پارێزگای سلێمانی وتی: ئامانج لە سازدانی ۆركشۆپەكە، باسكردنی رۆڵی میدیایە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و تێیدا چەند پانێڵێك لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموونەوە پێشكەش دەكرێن، وتیشی: ۆركشۆپەكە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، یەكەمیان ژینگە و بایەخی زانستی، دوەمیان میدیا و رۆڵی لە دروستكردنی هۆشیاریی ژینگەییدا، كۆتا تەوەری ۆركشۆپەكەش بریتییە لە میدیای كوردی و ئاستی بایەخدانی بەپرسە ژینگەییەكان.
ۆركشۆپەكە بەبەشداریی ژمارەیەك لە مامۆستایان و پسپۆڕانی بواری ژینگە و چالاكوان و میدیاكان ئەنجامدرا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov