بەبڕی نزیكەی ٩٥ ملیۆن دینار شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی قیرتاو دەكرێت. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی ٩٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دیناری بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەشەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی دا. گوژمەی دابینكراو بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لەتانجەڕۆ بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بڕیاری خەرجكردنی دراوە.