لەكردنەوەی باخی گشتیدا چەندین دیزاینی ناوازە نمایشكران

پارێزگای سلێمانی

 

رۆژی سێشەممە (30/5/2023) بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبی و رێكخراوەیی، باخی گشتی سلێمانی دوای چەند مانگێك كاركردن لەمەراسیمێكی شایستەدا بە ڕووی هاوڵاتیاندا كرایەوە.  لەمەراسیمی كردنەوەی باخی گشتی، چەندین كاری جوان و دیزاینی ناوازە نمایش كران. كە بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان و دەستخۆشی گەیەندرایە سەرپەرشتیارانی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی و كۆمپانیاكانی جێبەجێكارو هەر كەس و لایەنێك هاوكار بووەو دەستی هەبووە لەنۆژەنكردنەوەی باخی گشتی دا. 

بودجەی پرۆژەكە (325.000.000) سێسەد و بیست و پێنج ملیۆن دینارە و ماوەكەشی 120 رۆژەو بەدوو قۆناغ جێبەجێکراوە،  قۆناغی یەكەم لەلایەن كۆمپانیای (توانای ژیان)و قۆناغی دووەمیش لەلایەن كۆمپانیای (مایۆركا) ەوە لە رۆژی (16/11/2022)ەوە لەسەر ئەركی خۆیان دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.