وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گهشتو گوزاری هەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە 14 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له شاری سلێمانی بخرێنە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بە گوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به فه‌رمانێك بڕیاریداوه 14 پڕۆژه له شاری سلێمانی به گوژمی چوارده ملیار و 644 ملیۆن و 637 هه‌زار دینار بخرێنە بواری جێبه‌جیكردنه‌وه، به ڕێژه‌ی 100% ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی شاره‌وانی له سنوری سلێمانی.
ئاماژە بەوەکراوە، پڕۆژه‌كان جۆراو جۆرن و بریتین له درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان و دابینكردنی قیری شل و سوته‌مه‌نی بۆ كارگه‌ی قیری تانجه‌رۆ، لەگەڵ كردنه‌وه و كۆنكرێتكردنی شه‌قام و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیکەی خزمه‌تگوزاریی.