سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە

پارێزگای سلێمانی

بەگوێرەی ژووری بازرگانیی ‌و پیشەسازیی سلێمانی، پارێزگای سلێمانی لە بەرهەمهێنانی گەنم و سەوزە و گۆشتی مریشكدا، لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.  
ڕاوێژكاری كشتوكاڵی لە ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوایین لێدوانیدا وتەبێژی وزارەتی بازرگانیی عێراق رونیكردووەتەوە، جوتیارانی پارێزگای سلێمانی ڕوڵی پێشڕەوی خۆیان بینیوە، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی زۆرترین بەرهەمی گەنمی ڕادەستكراو بە سایلۆكان، كە بریتیبوە لە 160 هەزار تۆن.
وەسفی خەلیل ئاماژەی بەوەش كردووە، سلێمانی ڕیزبەندی یەكەمی بەدەستهێناوە و بەوەش جوتیارانی سلێمانی دوای ئەوەی توانییان زۆرترین بەرهەمی سەوزە لە ئەنجامی بەكارهێنانی زیاتر لە 22 هەزار خانوی پلاستیكی بەرهەمبهێنن، جگە لە بەرهەمی پڕبەرەكەتی پێنجوین و دەشتی شارەزوور و گەرمیان، لە هەمان كاتدا سلێمانی لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشكیشدا لە پلەی یەكەمدایە.
بەوتەی ڕاوێژكاری كشتوكاڵی لە ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، لە پارێزگاكەدا 1250 پڕۆژەی كێڵگەی پەلەوەریی دروستكراون و بەرهەمێكی زۆریان هەیە، كە دوو هێندەی پێویستیی ناوخۆی پارێزگاكەیە و رەوانەی شوێنەكانی دیكە دەكرێن، وتیشی: ڕۆژ بەڕۆژ پارێزگای سلێمانی ڕۆڵی پێشەنگی خۆی دەبینێت لە دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، نەك تەنها بۆ سنوری پارێزگاكە، بەڵكو بۆ تەواوی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov