دوو پڕۆژه به دوو گوژمه‌ی جیاواز له سلێمانی خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به فه‌رمانی ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د، ل. پارێزگاری سلێمانی، هه‌ریه‌كه له پڕۆژه‌ی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستيی بۆ بینای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی، به گوژمه‌ی (14،085،000) چوارده ملیۆن و هه‌شتاو پێنج هه‌زار دينار، دووه‌م دابینكردن و دانانی كامێرای چاودێریی بۆ فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له سلێمانی، به بڕی (8،003،000) هه‌شت ملیۆن و سێ هه‌زار دینار، خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماوه‌ی كاركردن له پڕۆژه‌كاندا (10) ده بۆ (15) ڕۆژه.
هه‌ردوو پڕۆژه‌كه به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئهندازهوە سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و پێویسته له ماوه‌ی 15 پانزه ڕۆژدا لیژنه‌كان ده‌ست به‌كاربن، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وت، به پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.