بە مۆبایل بچۆ بۆ مۆزەخانەی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

مۆزەخانەی سلێمانی بە سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەردەم، پرۆژەیەكی نوێ‌ بۆ كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتییان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و هەموان ئێستا دەتوانن لە ڕێی مۆبایلەوە سەردانی سەرجەم بەشەكانی مۆزەخانەی سلێمانی بكەن.
بە گوێرەی مۆزەخانەی سلێمانی، بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، مۆزەخانەی سلێمانی پرۆژەیەكی دیجیتاڵی كارا دەكات، كە لە رێگەیەوە هاووڵاتییان دەتوانن بە مۆبایل سەرجەم بەشەكانی مۆزەخانەكە و كەلوپەل ‌و شوێنەوارە مێژووییەكان ببینن.
مۆزەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە، كۆمپانیای (ئای تاك ستۆدیۆ) بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی شوێنەواری سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی پرۆژەكەی جێبەجێكردوە، كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەتوانرێت سەرجەم بەش و پارچەكانی مۆزەخانەكە بەسەر بكرێنەوە.
بۆ بینینی مۆزەخانەی سلێمانی و كەلوپەل ‌و شوێنەوارە ناوازەكانی ناو مۆزەخانەكە، كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
https://itakstudio.com/360/suly/?fbclid=IwAR1UZdI0Ybx5aIJfGrvzyLlmbvPnBqIJ34sBYdt5rqx504TwqY2bDB_WLIA

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov