كاتی بەستنی پێوەری ئاو كۆتایی دێت

پارێزگای سلێمانی

 

لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بەسایتی پارێزگای سلێمانیی رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 21/6/2023 كۆتا رۆژە بۆ داشكاندن لەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان. ئامانج جەلال وتیشی: هەر ماڵێك پێش ئەو رێككەوتە پێوەری ئاوی بەستبێ و لە لایەن لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەوە پەسەند كرابێ، داشكاندن دەیگرێتەوە لەبری 80 هەزار دینار  بۆ هەر مانگێك، لەناو شاری سلێمانی بڕی تەنها 20 هەزار دینار‌و بۆ قەزا و ناحیەكانیش تەنها 10 هەزار دینار وەردەگیرێ. لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، داشكاندنەكە سەرجەم ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان دەگرێتەوە، داواشی لە هاووڵاتییان كرد، پێش 21/ 6/ 2023 پێوەری ئاو ببەستن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزا نەبنەوە، وتیشی: تائێستا نزیكەی 190000 سەدو نەوەد هەزار هاوبەشی ئاو پێوەری زیرەكیان بەستووە.