پشووی جەژنی قوربان راگەیەنرا

پارێزگای سلێمانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان، پشووی رۆژانی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت و لە سەرجەم دامودەزگاكاندا بێجگە لە وەزارەتی پەروەردە، ماوەی پێنج رۆژ بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پشووەكە رۆژی سێشەممە 27/6/2023 دەست پێدەكات و هەتا رۆژی شەممە 1/7/2023 بەردەوام دەبێت، رۆژی یەكشەممە 2/7/2023 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، تا ڕۆژی شەممە یەكی تەممووزی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە كە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 كۆتا تاقیكردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی یەكشەممە دووی تەممووزی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov