دوو پرۆژە بەبڕی 11 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێن

پارێزگای سلێمانی

بەبڕی زیاتر لە 11 ملیۆن دینار دوو پرۆژە بۆ دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی بۆ داتاسەنتەری بومەلەرزەزانی سلێمانی و دروستكردنی ژووری هاتوو رۆیشتوو بۆ كاروباری هونەریی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

بە گوێرەی هەردوو فەرمانی ژمارە (6715) لە 21/6/2023 و ژمارە (6721) لە 21/6/2023، پارێزگاری سلێمانی فەرمانی کردوە بە تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان.

لە فەرمانەکاندا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی داوە لەسەر دابینكردنی بڕی (6.100.000) شەش ملیۆن و سەد هەزار دینار بەمەبەستی دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی بۆ داتاسەنتەری بومەلەرزەزانی سلێمانی و بڕی (5.088.000) پێنج ملیۆن و هەشتا و هەشت هەزار دینار بەمەبەستی دروستكردنی ژووری هاتوو رۆیشتوو بۆ كاروباری هونەریی پارێزگای سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov