ڕێكخراوی (میرسی كۆر ) له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت (سه‌ردار قادر) كۆبونه‌وه به مه‌به‌ستی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 6 پۆلی له گه‌ڕه‌كی ئاسوده (ئه‌نفال) له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی ڕێكخراوی ناوبراو
لای خۆیه‌وه سه‌ردار قادر وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه هیوای خواست سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندان كاره مرۆی و خزمه‌ت گوزاریهكانیان زیاتر بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش بوه‌ته‌وه
ڕێكخراوی (میرسی كۆر)له بواری هاوكاری مرۆیی و بنیات نانی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و هاوكاری ئاواره‌كاندا كارده‌كه‌ن كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاوكاری مادی له‌زۆر به‌ی وڵاتانی جیهانی به‌ده‌ست ده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی كاره مرۆییه‌كانیان.