پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی نوێ‌ دەستپێدەكات

پارێزگای سلێمانی

لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی كۆن رادەگێرێت و دەستدەكرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.
بەهۆی ئامادەكاریی بۆ سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی داوای لە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكە كردووە، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە واتە ١٦ و١٧ی تەمموز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەكەن بۆ مامەڵە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونكە پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی كۆن ڕادەگیرێت.
بڕیارە رۆژی دووشەممە لە مەراسیمێكدا پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستی پێبكات و هاووڵاتیان لەمەودوا دەتوانن بەشێوەی ئەلیكترۆنی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن و  بەگوێرەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمان رۆژ مامەڵەكانیان وەردەگرنەوە .

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov