قۆناغی دووەمی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەكۆتاییدایە

پارێزگای سلێمانی

كاركردن لە پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاریی شاری سلێمانی، بەشێوەیەكی باش و رێكوپێك بەڕێوەدەچێت و لە ئێستادا قۆناغی دووەمی پرۆژەكە لە كۆتاییدایە، سەرپەرشتیاری گشتیی پرۆژەكەش دەڵێت: پرۆژەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا تەواودەبێت.
ئەندازیار هێمن جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەسایتی پارێزگای سلێمانیی راگەیاند: پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری، لە سێ قۆناغی كاركردن پێكهاتووە، قۆناغی یەكەمیان قۆناغی كاركردن بوو لە شەقامە جێگرەوەكان، واتە شەقامە كاتییەكان، ئەو شەقامانەی كە بۆ شۆفێران دروستكران، بۆ ئەوەی هەتا تەواوبوونی پرۆژەكە هاتوچۆی پێدا بكەن، وتیشی: قۆناغی دووەم شەقامی سەرەكیی (سلێمانی – تاسڵوجە)یە بەهەردوو ئاراستە، واتە چوون و هاتن، كە ئێستا لە قۆناغی قیركردندان و لە كۆتاییدایە.
باسی لەوەشكرد، دوای قیركردنی شەقامە سەرەكییەكە و كرانەوەی بەڕووی شۆفێراندا، دەتوانن لە بەشی سەرەوەی یەكتربڕەكە هاتوچۆ بكەن و بەكاربهێنرێت، ئینجا قۆناغی سێهەم دەستپێدەكات و دەچنە بەشی شانەكان و ئەندەرپاسەكان و ژێرڕەوەكان تەواو دەكەن، وتیشی: لە ئێستادا (50%)ی پرۆژەكە تەواوبووە و لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا واتە مانگی (1ی 2024) تەواو دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov