پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كەوتە كار

پارێزگای سلێمانی

پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كەوتە كار، كە كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەكات لە شێوازی دەرهێنان و سەفەركردن، پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی ئەو هەنگاوە دەكات.
ڕۆژی دووشەممە 17/7/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری باری شارستانیی و پاسپۆرت و نشینگەی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی ئیتیحادی و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی، بەشدارییكرد لە كردنەوەی بەشی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنیی پارێزگای سلێمانی، كە لە دوای پارێزگاكانی بەغداد و هەولێرەوە، سێهەمین پارێزگای عێراق و دووەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان دەبێت، كە بەو سیستمە نوێیە كار بكات.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێزانی ئامادەبوو، بەتایبەت بەڕێوەبەر و كارمەندانی دڵسۆزی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی كرد، پیرۆزبایی خۆیشی پێشكەش بە هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی كرد.
دواتریش پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی ئامادەبوان، بەشەكانی پاسپۆرتی سلێمانیی بەسەركردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov