وێبسایتی پارێزگا چەناڵێك لە تەلەگرام دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بواری میدیایی ‌و گەیاندنی هەواڵ ‌و چالاكیی ‌و پرۆژە و زانیارییەكان بە هاووڵاتیان و خوێنەر و بینەران، وێبسایتی پارێزگای سلێمانی چەناڵێك لە تەلەگرام دەكاتەوە.
چەناڵی تەلەگرامی وێبسایتی پارێزگای سلێمانی، هاوكات لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەی بواری سۆشیالمیدیا، هەواڵ ‌و چالاكیی ‌و پرۆژەكانی پارێزگا و سنوریی ئیداریی پارێزگای سلێمانی ‌و خزمەتگوزارییە گشتییەكان بڵاودەكاتەوە.
بە هۆی ئەوەی تۆڕی تەلەگرام، لە ناو ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كورد زماندا، گرنگیی هەیە ‌و هەواداری ئەو تۆڕەن، وە لەهەمان كاتدا بەكارهێنانی ئاسانە و كوالێتیی وێنە ‌و ڤیدیۆكان زۆر بە باشی دەبینرێن، بۆیە بەشی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرێتیی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، بە پێویستی زانیوە، لە رێگەی ئەو تۆڕەشەوە خزمەت بە خوێنەر و بینەرەكانی بكات و چەناڵێكی تایبەت بە وێبسایتی پارێزگا بكاتەوە.
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە، جۆینی چەناڵی تەلەگرامی وێبسایتی پارێزگای سلێمانی ببن، بۆ ئەوەی دوایین زانیاریی ‌و هەواڵ ‌و چالاكییەكانتان بەدەست بگات:

https://t.me/slemanigov

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov